ئەم ئامێرە دیزاین کراوە بۆ هەڵگرتن و گەیاندنی ژەمەکان بە ئاسانی بۆ نەخۆشخانە و کلینیک و شوێنەکانی تری هاوشێوە و خواردنەکە لە پلەی گەرمی پێویستدا دەهێڵێتەوە. دەکرێت عارەبانەکان بە ئاسانی لە تەنیشت یەکەوە دابنرێن بۆ ئەوەی شوێنی زۆر داگیر نەکەن. بەهۆی دەسکەکانی لە هەردوو لاوە، بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی بیگوازێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر. هەروەها بەهۆی ئەو شەش ڕەوڕەویە دەکرێت بە ئاسانی بە دەوری خۆیدا بخولێتەوە. لە هەر کاتێک بێت بەکارهێنەر دەتوانێت سینی بکاتە ناو عارەبانەکە و سوود لەو یەکەیە وەربگرێت کە بۆ دانانی سینی دروستکراوە.
ئەو شاشە 7 ئینجەی کە لەسەر ئامێرەکە هەیە ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەرەکە دەکات، کە بە ئاسانی بەڕنامەکە دیاری بکات و / یان بەڕنامەیەکی نوێ دروست بکات لە ڕێگەی شاشەی لەمسەوە. زۆر بەشی ئامێرەکە دەکرێت بە ئاسانی لاببرێت و لە شوێنی خۆی دابنرێتەوە. لێرەدا خزمەتگوزاری و چاککردنەوە هیچی تێناچێت. تەمەنی زۆر درێژە و دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ خزمەت بکات.
بەهۆی ئەو پارچە پارێزەرانەی کە لە خوارەوەن عارەبانەکە پارێزراوە لە دژی کاریگەریەکان بەمەش خواردنەکە دەگوازرێتەوە بە پارێزراوی. دەرگاکانی عارەبانەکە بە ئاسانی دەکرێنەوە. بەهۆی میکانیزمی قوفڵ کە دەکەوێتە ناوەڕاستەوە، دەکرێت لە هەر کاتێک دابخرێت. و ئەگەر کەسێک ڕێگەپێدارو نەبێت دەرگاکە قوفڵ دەبێت. کاتێک دەرگاک دەکرێتەوە بەرەوە لای پشتەوە دەپێچرێتەوە ئەمەش شوێنی کەمتر داگیر دەکات. بەم شێوەیە سینیکان دەکرێت لاببرێن و عارەبانەکە بە ئاسانی پاک بکرێتەوە.
عارەبانەکان پڕن لە سینی کە ئامادەکراون لە چێشتخانە و دەگوازرێنەوە بۆ نهۆمی نەخۆشەکان. ئامێرەکە لە دوو بەش پێکهاتووە و دیوارێکی جیاکەرەوەی هەیە بەشی ساردەکە لە +4 پلەی سەدی دایە (لە 0 بۆ 6 پلەی سەدی)، بەشی گەرمەکە لە 100 پلەی سەدی دایە (لە 50 بۆ 100 پلەی سەدی) هەتا ئەو کاتەی کە خواردنەکان پێشکەشدەکرێن. پلەی گەرمی ناوەوەی هەر لە ئاستی خۆیدا دەمێنێتەوە و ناگۆڕی هەتا خواردن پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکرێت.
شوێنی USB پارێزراو جۆری IP-65 -
شوێنی پارێزراو بۆ ئینتەرنێت جۆری IP-65 -
سیستەمی پەیوەندی بێتەل WI-FI -
پاتری ناوەکی یارمەتی کۆکردنەوە داتا دەدەات کاتێک کە عارەبانەکە کارەبای لەسەر نییە -
خەزنکردنی داتا بۆ ماوەی ساڵێک لەناو میمۆری -
گواستنەوەی داتا لە ناو USB یان کێبڵ یان پەیوەندی بێتەل بۆ پڕۆگرامی MED-SOFT بۆ کۆمپیوتەری سەرەکی -
نیشاندانی بەروار و زانیاریەکانی پاتری لەسەر شاشە -
نیشاندانی بەش و زانیاریەکان دەربارەی عارەبانەکە لەسەر شاشە -
پلەی گەرمی دۆلابی گەرم دەکرێت ڕێکبخرێت لە نێوان +50 بۆ +100 پلەی سەدی -
پلەی گەرمی دۆلابی سارد دەکرێت ڕێکبخرێت لە نێوان 0 بۆ +6 پلەی سەدی -
4 پڕۆگرامی پێویستە و ڕێکدەخرێت بەپێی پلەی گەرمی و کات -
قەبارەی سینی 575×325 ملم -
جۆری سینی: 1/2 - 1/3 -
MKL.MED.S.24-1/2 - MKL.MED.S.24-1/3
وزە: 5-1.3 کیلۆوات -
MKL.MED.S.30-1/2 - MKL.MED.S.30-1/3
وزە: 5.6-1.3 کیلۆوات -
کۆد | دەربارە | دووریەکان mm |
کێش kg |
پ.قەبارە m3 |
توانای لەخۆگرتنی سینی دانە |
||
a | b | c | |||||
MKL.MED.S.24-1/2 | عارەبانەی دابەشکردنی خواردن سارد - گەرم | 811x1139x1382 | 195 | 1.28 | 24 | ||
MKL.MED.S.24-1/3 | عارەبانەی دابەشکردنی خواردن سارد - گەرم | 811x1139x1382 | 195 | 1.28 | 24 | ||
MKL.MED.S.30-1/2 | عارەبانەی دابەشکردنی خواردن سارد - گەرم | 811x1139x1619 | 215 | 1.50 | 30 | ||
MKL.MED.S.30-1/3 | عارەبانەی دابەشکردنی خواردن سارد - گەرم | 811x1139x1619 | 215 | 1.50 | 30 |