دەربارەی ئێمە

لە ساڵی (1987) کۆمپانیای میکائیل بۆ ئامیرەکانی خواردنگە و چێشتخانە پیشەسازیەکان دەستی بە بەرهەمێنان کرد. لە سەرەتادا لە کارگەیەک لە شاری کەرکوک بە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی قیمەکردنی گۆشت دەستمان پێکرد کە ڕووبەرەکەی (144) مەتری چوارگۆشە بوو. دواتر دەستمان کرد بە بەرهەمێنانی ئامێرە ستیلە دژە ژەنگەکان بۆ چێشتخانە پیشەسازیەکان لە سنووری شاری کەرکوک. سەرەڕای پابەندبوونمان بە بەرەوپێش بردن و نوێکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانمان لە ڕێگەی پشت بەستن بە شیکاریە ئەندازیاریەکان، کە وا دەکات ئامێرەکانی چێشتخانە بۆ بەرزترین ئاستی سەلامەتی و کارایی بەرز ببێتەوە، بەبێ کاریگەری لەسەر لایەنی تێچووی ئابووری، کارەکەمان لەسەر ئاستی هەموو عێراق فراوان بوو لەگەڵ کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی گەورە و بچووک لە هۆتێل، و خواردنگە، و کافیتیریا، شوێنەکانی ئامادەکردنی خواردنی خێرا، و نەخۆشخانە، و چێشتخانەی تاقیگە ناوەندیەکان، و کۆمپانیاکانی خۆراک. کۆمپانیای میکائیل بەردەوام بوو لە نوێکردنەوەی هێڵەکان بەبێ هیچ کەموکوڕی و دابەزینێک لە کوالێتی بەرهەمەکان، بۆ ئەوەی لە چێشتخانە باشترینتان پێشکەش بکات لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی دوای فرۆشتن و چاککردنەوەی ئامێرەکان لەلایەن ئەندازیار و کەسانی تایبەتمەند لەم بوارەدا، لەگەڵ دابینکردنی چەند پارچەیەکی یەدەگی پێویست بۆ ئامێرەکان. هەر بەرهەمێک کە ناوی کۆمپانیای میکائیلی هەڵگرتبێت، وا دەکات کە ئاسوودە بیت لە کوالێتیەکەی و دڵنیا بیت لە بەکارهێنانی، چونکە ئامێرەکان لەلایەن ئەندازیار و کەسانی تایبەتمەند بەرهەمێنراون لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەند ئامێرێکی سەردەمیانەى تەکنەلۆژی پێشکەوتوو کە ئاستێکی بەرزیان هەیە. و لە ئەنجامی ئەو ھەوڵ و کۆششە بەردەوامانەی ئێمە لە بەرەوپێشبردنی خۆمان و ئامێرەکانمان بۆ کۆکردنەوە لە نێوان ئەو نوێگەریانەی کە بەھۆی ئەزموونی چەند ساڵەمان ئەنجاممان داوە و خواستی کڕیارانمان کە ھەوڵی بە دەستھێنانی دەدەین. سەرەڕای چەند کارێکی ھاوبەشیمان لەگەڵ کۆمپانیا جیھانیەکان لە تورکیا و ئیتالیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکاش، سێ لقی سەرەکیمان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و کەرکوک هەیە، لەگەڵ نوێنەری فرۆشتن لە هەموو پارێزگا و شارەکانی تری عێراق لە ڕووبەری نزیکەی 5000 مەتری چوارگۆشەیی لە نێوان کارگە و پێشانگاکان. لەگەڵ ئەوەشدا، بە یارمەتی خودای گەورە ئێمە سەنتەرێکی تایبەتی بازرگانیمان کردۆتەوە لە شاری ئیستەنبول بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە تورکیا کە ڕووبەرەکەی زیاترە لە 3500 مەتری چوارگۆشەیی، بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی هۆتێل، و نەخۆشخانە، و خواردنگە، و کافیتیریا، و کۆمپانیاکانی خۆراک بە ڕێگایەکی نوێ و سەردەمیانە.

بەرهەمی نوێ


"کارگەی کۆمپانیای میکائیل تاکە کارگەیە لە جیهاندا کە زیاتر لە 3.000 جۆر بەرهەم لە ژێر یەک سەقفدا بەرهەم دەهێنێت"

75
وڵاتە جیاوازەکان
3000
'جۆرەکانی بەرهەم
 
 
50000
m2 ئاسانکاری بەرهەمهێنان
 
Mikaail CO. © 2021